بادۆش، ئۆتۆمبێلێكى داعش ده‌ته‌قێندرێته‌وه
راگه‌ياندنێكی فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه له‌كاتژمێر 1ى دوانيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رێككه‌وتى، 11-7-2015، فرۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان، ئۆتۆمبێلێكى سه‌رنشينى داعشيان له به‌رزاييه‌كانى بادۆش به‌رامبه‌ر ئاسكى موسڵ، ميحوه‌رى رۆژئاواى ديجله بۆردومان كرد.
راگه‌یاندنه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه كه به پێى زانيارى هه‌واڵگرى و فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، له‌و ميحوه‌ره، ئۆتۆمبێله‌كه چه‌ندين تيرۆريستى تێدابووه و سه‌رجه‌ميان كوژراون.
