هێمن هەورامی وادەی راپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئاشکرادەکات
هێمن هەورامی ئاماژەی بەوەکردووە، کە ”لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا و رەنگە کەمتر لە دوو ساڵی دیکە بێت“ راپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەنجامدەدرێت.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی پێیوایە مافی هەموو هاووڵاتییەکی باشووری کوردستانە بەشداریی لە پرسی سەربەخۆیی بکات و باسی لەوەشکردووە، کە بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە، ”بۆیە دەمانەوێ بە ئاشتی جیابینەوە و ئارامیی کوردستان و ناوچەکە زیاتر بکەین“.
هێمن هەورامی باسی ئەوەشی کردووە، کە حکوومەتی عەبادی وەفای بۆ رێککەوتنەکان نەبووە، بۆ ئەمەش، دەستبەسەرداگرتنی وەزارەتی بەرگری عێراقی لەلایەن شیعەکان، بڕیی بودجەی هەرێمی کوردستان و پرسی نەوتی بە نموونە هێناوەتەوە.
هەورامی لەبارەی پەیوەندی کورد و ئەمریکا گوتویەتی، ”ئەمریکا هاوپەیمانێکە ناتوانین دەستبەرداری ببین، هیچ هەنگاوێک بەبێ راوێژی واشنتن ئەنجامنادەین“.
باسنیوز
