كاروانێكى ئۆتۆمبێلى تيرۆريستانى داعش تێكده‌شكێندرێت
فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له راگه‌ياندنێكدا رایگه‌یاند، كاتژمێر 12:10ى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رێككه‌وتى 9-7-2015 له لايه‌ن هێزه‌كانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان، له گوندى محه‌له‌بييه به‌رامبه‌ر رۆژهه‌ڵاتى دوو ريانى ئاسكى موسڵ_كه‌سكێ، ميحوه‌رى رۆژئاواى ديجله، 3 ئۆتۆمبێلى تيرۆريستانى داعش تۆبباران كران و له ناوبران.
وتیشی، به پێى زانيارى هه‌واڵگرى و فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، ته‌واوى چه‌كداره تيرۆريسته‌كانى ناو هه‌ر سێ ئۆتۆمبێله‌كه كوژراون.
