له هێرشێكى ئاسمانی‌دا كه‌سی دووه‌می ناو رێكخراوى تیرۆرستى داعش له ئه‌فغانستان كوژرا
گوته‌بێژی پارێزگاری ننگرهار ئه‌حمه‌د زیا عهبزولزهی له‌لێدوانێكیدا ئاشكرایكرد، له دوو هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر شارۆچكه‌ی ئاچین 49 چه‌كدار كوژراون.
عهبدوڵزهی روونیكرده‌وه، هێرشه‌كان له كاتێكدا ئه‌نجام دراوه كه چه‌كداران له كۆبوونه‌وه‌دا بوون و له یه‌كه‌م هێرشدا 12 چه‌كدار و له دووهه‌میاندا 37 چه‌كدار كوژراون.
له ماوه‌ی دوو مانگدا، له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، داعش چالاكییه‌كانی خۆی زیاد كردووه و ناوبه‌ناو ده‌كه‌ونه شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ تاڵیبان. حكوومه‌تی ئه‌فغانستانیش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانى داعش به‌شێوه‌یه‌كی پلان بۆدارێژراو كار ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان و ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه رێكخراوه‌كه زۆر مه‌ترسین بۆ ئه‌و وڵاته.
