سەرۆک بارزانی کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ کەرکوک ھێنا
لەمبارەیەوە عەدنان کەرکوکی گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان کەرکوک -گەرمیان بەئاژانسی رایگەیاند" ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی شاری کەرکوکی کردو لەگەڵ فەرماندە سەربازیەکانی ئەو سنورە کۆبووە وتێدا سەرۆک بارزانی گوێی لەپێشنیار وداخوازیەکانی ئەوان گرت ولای خۆشیەوە فەرماندەکان کۆمەڵێک پێشنیارو داخوازیان پێشکەشی سەرۆک بارزانی کرد.
عەدنان کەرکوکی گوتیشی، سەرۆک بارزانی دوای کۆبوونەوەکە کۆتایی بەسەردانەکەی ھێنا وگەرایەوە.
