پێکهاتەی تورکمانەکانی :لەگەڵ مانەوەی بارزانین
ئایدن مەعروف سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان تایبەت راگەیاند: ئێمە وەک بەرەی تورکمانی لەگەڵ ئەوەداین بارزانی لە پۆستەکەی بمێنێتەوە لەم قۆناخەدا گۆرانکاری لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا نەکرێت و هەرێمی کوردستان پێوستی بە مانەوەی بارزانی هەیە لە پۆستەکەیدا مانەوەشی لە بەرژەوەندی گشتی دایە “.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئەوەش دەخاتە روو : ئێمە لەگەڵ ئەوەداین پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە سازان لە نێوان لایەنەکان یەکلای بکرێتەوە چوون ئەو پرسە پرسێکی نیشتیمانیە پێوستە لایەنەکان سازانی لەسەر بکەن”.
لەبارەی هەڵبژادنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێان باشە لە پەرلەمانەوە بێت یان لە راستەوخۆ لەلایەن گەلەوە هەڵبژێرێت؟ ئایدن گوتی “ئێمە هێشتا نەگەیشتووینەتە ڕیککەوتن لەو بارەیەوە بەڵام پێوستە پەرلەمان و لایەنە سیاسیەکان ئەو پرسە یەکلای بکەنەوە ئێمەش لە نێوان خۆماندا لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتن لەسەر ئەو پرسە بۆچوونی خۆمان لەو بارەیەوە بخەینە روو”.
باسنیوز
