وه‌فدی هه‌رێم و به‌غدا سه‌ردانی لای یه‌كتر ده‌كه‌ن
د. ئه‌رده‌ڵان نووره‌دین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند: هه‌رێم و به‌غدا نیازیان هه‌یه وه‌فد بۆ لای یه‌كتر بنێرن به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و بودجه.
وتیشی: "ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ئه‌وه درا كه وه‌فدێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و بودجه، له به‌غداش ئێمه زانیارییمان هه‌یه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق به‌نیازن به وه‌فدێك سه‌ردانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بگه‌نه‌وه به ئه‌نجامێكی دیكه كه باشتر بێت له‌وه‌ی پێشتر".
وتیشی: "ئێستا به‌هۆی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ساردییه‌ك له په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ نه‌یتوانی بڕی نه‌وتی دیاریكراو به‌پێی یاسای بودجه‌ی عیراق هه‌نارده‌بكات، به‌ڵام دواتر توانی هه‌نارده‌ی بكات و ئه‌وه‌ی بۆی دانرابوو ره‌وانه‌ی كرد، به‌ڵام دواتر به‌غدا پابه‌ند نه‌بوو و ئه‌وه‌ش وایكردووه هه‌ردوولا متمانه‌یان به‌یه‌كتر و به رێككه‌وتننامه‌كه نه‌مێنێت، هه‌ر بۆیه ئه‌مه رێگه‌ی خۆش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بیر له واژۆكردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نوێ بكرێته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی: "هه‌رێمی كوردستان قه‌ناعه‌تی وایه ده‌بێت رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆ بكات، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی عیراق بۆ هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه‌كرد له‌بری نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی نزیكه‌ی نیوه‌ی به‌های ئه‌و نه‌وته بوو كه هه‌رێم ناردبووی، ئه‌مه‌ش هه‌رێمی تووشی شۆك كرد".
ئه‌رده‌ڵان نوره‌دین، كه له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌كرد كه عیراق وه‌ك جاران دژایه‌تیی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری هه‌رێم ناكات و ئێستا "چاوپۆشی"یشی لێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر نا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌رێم له رووی ئابوورییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت و نه‌وتی خۆی بفرۆشێت، به‌ڵام به قسه‌ی ئه‌و له‌به‌ر هاوڵاتییانی له پارێزگاكانی دیكه ئه‌وه ده‌رنابڕێت به‌تایبه‌ت هاوڵاتییانی هه‌ردوو پارێزگای به‌سرا و میسان.
وتیشی: "ئه‌وه پاڵنه‌رێكی باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم بیقۆزێته‌وه و كڕیار بۆ نه‌وته‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات و ئه‌و پاره‌ی پێویسته به‌ده‌ستی بهێنێت بۆ دابینكردنی پێویستییه‌كانی له‌رێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌یه‌وه ده‌ست بكه‌وێت".
باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا هه‌رێم و به‌غدا هیچیان به‌ته‌واوه‌تی پابه‌ندی رێككه‌وتننامه‌كه نیین، به‌غدا به‌شه بودجه‌ی پێویست نانێرێت و هه‌رێمیش ئێستا بڕه نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی له‌رێگه‌ی سۆمۆوه كه‌متر كردووه.
به بۆچوونی ئه‌و هێشتا ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه به هه‌ڵوه‌شاوه دانانرێت.
خه‌ندان
