٣١ كه‌س له ژێر ده‌ستی داعش رزگار كران
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئێزدییه‌كان له پارێزگای دھۆك رایگه‌یاند كه نووسینگه‌ی رزگاركردنی كچانی رفێندراوی ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش تا ئێستا توانیویانه ١٩٤٠ كه‌س رزگار بكه‌ن و ئه‌مڕۆش ٣١ كه‌سی تر گه‌یشتوونه‌ته پارێزگای دھۆك.
ھادی دۆبانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئێزدییه‌كان له پارێزگای دھۆك تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند: "له به‌رده‌وامی ھه‌وڵه‌كانی نووسینگه‌ی ھێنان و رزگاركردنی كچانی رفێندراوی ئێزدی له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌مڕۆ چه‌ند كه‌سێكی تر رزگاركراون".
ھادی دۆبانی وتی: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٣١ كه‌سی تر له كچ و منداڵ و ژن له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش رزگاركران".
وتیشی: "نووسینگه‌ی رزگاركردنی كچانی ئێزدی تا ئێستا توانیویانه ١٩٤٠ كه‌س رزگار بكه‌ن و ھه‌ر ھه‌موویان گه‌یشتوونه‌ته ناو كه‌س و كاره‌كانیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ئه‌و ٣١ كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆ رزگاركراون گه‌یشتوونه‌ته پارێزگای دھۆك و ئێستا له ناو كه‌سوكاره‌كانیان".
