ئەگەر كوردستان دەوڵەت رابگەیەنێت وەك ئەندامێكی گرنگی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر جێگەی خۆی دەگرێت
ئانا گیفمان هەروەها گوت: توندڕەوەكان بانگەشەی ئەوە دەكەن كە خەڵكی پشتیوانییان لێ دەكەن، بەڵام ڕاستییەكە ئەوەیە كە ئێمە هیچ بیرۆكەیەمان نییە لەبارەی ئەوەی بەڕاستی ملیۆنەها موسڵمان چۆن بیر دەكەنەوە. دوای ئەوەی «ئازادی»یان تاقیكردەوە، ئومێد دەكەن بگەڕێنەوە بۆ ئەو بارودۆخە باشەی پێشوو كە لە سایەی دیكتاتۆرییە كۆنەكەدا لە ئارادا بوو، كە ئارامی دابین دەكرد. میسرییەكان كە لە ساڵی 2011دا حوكمڕانیی سەربازیی حوسنی موبارەك -یان ڕووخاند، ساڵێك دوای ئەوە محەمەد مورس -یان هەڵبژارد كە سەر بە ئیخوان موسلمین بوو، جارێكی دیكە رژێمی سەربازییان هێنایەوە سەر دەسەڵات لە ساڵی 2013دا. لە سایەی دەوڵەتی ئیسلامیشدا هیچ كەسێك بوێری ئەوە ناكا هەستی سیاسیی ڕاستەقینە دەربڕێت.
شايانى باسه گیفمان هەروەها گوت: ئەو پشێوی و توندوتیژیەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئارادایە هەمان رێچكەی پرۆسە شۆڕشگێڕییەكانی گرتۆتەبەر، كە لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا لە سەرتاسەری جیهاندا ڕوویان داوە. كەواتە ئێستا نۆرە گەیشتۆتە سەر عەرەبەكان. بەڵام كارێكی ژیرانە دەبێت ئەگەر ئەزموونی تاڵی خۆمان لەگەڵ توندڕەوی ئۆسولگەرایی ئایدیۆلۆژیدا فەرامۆش نەكەین. ئەگەر ئاوڕ بۆ ڕابردوو بدەینەوە، لە زۆرێك لەو پرسانە تێدەگەین كە لە ئێستادا تەڵخ و ناڕونن لامان.
لە كۆتایی قسەكانیدا ئانا ئاماژەی بەوە كرد و گوتی: ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین لەسەر ئاستی جیهان باڵادەست بین، هەروەها ئێمە توانای ئەوەمان هەیە لە هەر شوێنێكی ئەم جیهانە گوزری خۆمان بسرەوێنین.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1033)
