جای گارنه‌ر: كوردستان تاكه بژارده‌ی ڕاسته بۆ ئه‌مریكا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
گارنه‌ر كه‌بۆماوه‌یه‌ك پۆستی فه‌رمانڕه‌وای مه‌ده‌نی ئه‌مریكای پێدرا له‌عێراقدا، گوتی: ” به‌م دواییان كورده‌كان سه‌لماندوویانه كه كاراترین هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان و، شایسته‌ترین لایه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌شه‌ڕی داعشدا متمانه‌یان پێ بكات. ئه‌وه‌ش له‌میانه‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له‌دوای یه‌كیان به‌سه‌ر داعشدا، ئه‌گه‌رچی چه‌كیشیان كه‌مه”.
گوتیشی: ” كه‌مته‌رخه‌می كردنی ئه‌مریكا له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا، واده‌كات ئه‌و باجه مرۆییه‌ی كورده‌كان ده‌یبه‌خشن، زیاتر بێت، له‌به‌رانبه‌ر ڕزگاركردنی خاكی زیاتر له‌ده‌ستی داعش”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” كورد نزیكه‌ی پێنج هه‌زار جه‌نگاوه‌ری كردۆته قوربانی، بهههزارانیشیان برینداربوون، ژماره‌ی برینداره‌كان به‌ته‌واوی نازانم.هه‌موو ئه‌وه بۆیه ڕوویداوه چونكه چه‌كی پێویستیان نیه.ده‌كرا ئه‌و قوربانییه ڕۆحییه كه‌م بكرایه‌ته‌وه له‌ڕێی ناردنی چه‌كی پێویست بۆیان”.
گارنه‌ر هه‌روه‌ها گوتی: ” كورده‌كان ته‌نها هه‌ندێ چه‌كی سوك و تۆپ و موشه‌كی كورت هاوێژی دواكه‌وتوویان هه‌یه.به‌ڵام پێویستیان به چه‌كی كاریگه‌رتر هه‌یه. ده‌بێ ئۆتۆمبیلی هامفی گولله نه‌بڕیان بۆ دابین بكرێت. ده‌بێ زرێپۆشی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی جۆری ئێم 311 یان بۆ دابین بكرێت، تاكو بتوانن ده‌ستوه‌ردانی خێر له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ بكه‌ن به‌درێژایی 600 كیلۆمه‌تر. هه‌روه‌ها ده‌بێت موشه‌كی جۆری هاو دژه تانك و زرێپۆشیان بۆ دابین بكرێت، له‌گه‌ڵ هاوه‌نی قورس و فڕۆكه‌ی ئهباتچی جه‌نگی، كه‌ئه‌وه ڕووپۆشی ئاسمانییان بۆ دابین ده‌كات، له‌كاتێكدا پێشڕه‌وی به‌ره‌و موسل و ڕه‌قه ده‌كه‌ن”.
ئه‌و به‌رپرسه خانه‌نشینه‌ی ئه‌مریكا، ڕه‌خنه‌ی له‌وه گرت كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌ڕێی به‌غداوه چه‌ك بداته كورد، له‌كاتێكدا زۆرباش له‌وه دڵنیایه كه حكوومه‌تی به‌غدا نایه‌وێت چه‌ك بداته كورد.چونكه ده‌ترسێت له‌وه‌ی ڕۆژێك ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ر ئه‌و حكوومه‌ته چه‌ك ده‌دات به هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له‌به‌غدادا.”.
جای گارنه‌ر گوتیشی: ” ئه‌و ئیداره‌یه زۆر باش ده‌زانێت له‌سه‌ر زه‌وی چی ده‌گوزه‌رێت.به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌می ده‌كات له‌وه‌ی كاره ڕاسته‌كه بكات. كورد له‌عێراقدا، زیاتر له‌ئه‌مریكییه‌كان پشتیوانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن. بۆ هه‌ر لایه‌ك ده‌چیت دوژمن ده‌بینیت، له‌باشور ئێران، له‌ڕۆژئاوا سوریا ڕۆژهه‌ڵات عه‌ره‌بی شیعه كه‌له 2003ه‌وه شه‌ڕی ئه‌مریكییه‌كان ده‌كه‌ن. باكوریش توركیا‌و ناتۆ. كوردستان تاكه ئۆپشنی ڕاسته بۆ ئه‌مریكا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. كوردستان ئه‌و شوێنه‌یه كه ئێمه له‌خه‌یاڵدانی خۆماندا بۆ عێراقمان كێشابوو”.
له‌باره‌ی دۆسییه‌یه‌كی تره‌وه، گارنه‌ر ده‌ڵێت: ” كورد له‌عێراقدا به‌و ڕاده‌یه‌ی ئێمه، دیموكراسیه‌تیان نیه، به‌ڵام ئاستێكی باشی دیموكراسییان هه‌یه. هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و ده‌ستوریان هه‌یه. ئابورییه‌كی پێشكه‌وتوو، مافی مرۆڤیشیان لایه”. به‌م پرسیاره‌ش كۆتایی به‌قسه‌كانی هێنا: ” مه‌سیحییه‌كان كهكهوتنه به‌ر هێرش، په‌نایان بۆ كوێ برد؟”.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش ده‌كات.لهسوریاو عێراقدا.تاكو ئێستاش ئاماده‌نیه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ چه‌ك بداته كورد، ته‌نها له‌ڕێی حكوومه‌تی عێراقه‌وه نه‌بێت. ئه‌و حكوومه‌ته‌ش ده‌ستی ده‌ستی به‌كورد ده‌كات و چه‌كه‌كان ناداته پێشمه‌رگه.یاری بهپشكهكانی پێشمه‌رگه ده‌كات.ئه‌وه‌ش وایكردووه ژماره‌یه‌ك له‌یاسا دانه‌رانی ئه‌مریكا داوای پێداچوونه‌وه بكه‌ن به‌سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا، سه‌باره‌ت به‌چه‌كداركردنی كورد به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ.
باسنيوز
