دڵشاد شه‌هاب: قسه‌كانی كاك سه‌عدی جێی سه‌رسوڕمانن.. یه‌كێتی له كۆی پرسه‌كاندا شه‌ریكی ڕاسته‌قینه بووه
پێوه‌ست به‌و لێدوانه‌ى (سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره) كه به ناوى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان داویه‌تى و گوایه گرفتى تریان له‌گه‌ڵ پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌یه له مه‌سه‌له‌ى ئاگاداربوون له بریارى سیاسىی هه‌رێم و مه‌له‌فى ئابوورى و ئه‌منى، (دڵشاد شه‌هاب) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، تایبه‌ت به KDP.infoی ڕاگه‌یاند: "ده‌رباره‌ى بریارى سیاسى، هه‌موولایه‌ك ئه‌وه ده‌زانن كه بریاره چاره‌نووسسازه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، (جه‌نابى سه‌رۆك) به‌تایبه‌تى له رابردوودا له هه‌موو پرسه چاره‌نووسسازه‌كان پرس و رای له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌بووه و، هه‌ندێكى به‌پێى یاسا ده‌سته‌ڵاتى خۆیه‌تى وه‌كو سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له بریاردان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم به‌تایبه‌تى، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له پرسه چاره‌نووسسازه‌كاندا هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان شاهیدن كه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ساز داوه، دواكۆبوونهوهش ئه‌وه‌بوو كه پێش چوونى به‌رێزیان(سه‌رۆك بارزانی) بۆ ئه‌مه‌ریكا، كۆی لایه‌نه‌كانی له ئه‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ندییان به چاره‌نووسى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌بووه یان پرسى سیاسیى گرینگ بووبن ئاگادار كردووه‌ته‌وه. هه‌موو خه‌ڵك ده‌زانن و له‌به‌رچاوى راگه‌یاندنه‌كانیش روون بووه كه جه‌نابى (سه‌رۆكى هه‌رێم) پرس و راى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاك (سه‌عدى) گرفتى ئاماده‌بوون و دابه‌شبوونى ناو یه‌كێتى هه‌بێت له‌وه‌ى كه‌وا خۆیان وه‌كو یه‌ك تیم ئاگادارى پرسه‌كان نه‌بن، به راستى ئه‌وه گرفتى ئێمه نییه.''
ده‌رباره‌ی مه‌له‌فى ئابوورییش (دڵشاد شه‌هاب) وه‌ها وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، ''پێم سه‌یره حزبێك له ساڵى 2005ه‌وه، كه زیاتر له هه‌شت ساڵ ده‌بێ له سێ كابینه‌ى یه‌ك له دواى یه‌كدا به‌شدار بووبێ و پۆستى گرینگ و باڵاى له هه‌رسێ كابینه‌كه هه‌بووبێت كه‌چی وه‌ها لێدوانێك بدات؛ ئاخر چه‌ند جارێك كاك (عیماد ئه‌حمه‌د) كه جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بووه ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه: كه ئه‌وان له ورده‌كاریی پرسى نه‌وت ئاگادارن، ئێستایش كه كاك (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ته به هه‌مان شێوه‌یه، هه‌ر بۆ بیرخستنه‌وه‌ش دوامهلهفى ئابوورى كه له هه‌رێمى كوردستاندا له ڕۆژه‌ڤدایه بابه‌تى قه‌رز وه‌رگرتنه، من ئاگادارم كه ئه‌م مه‌له‌فه‌ش به ته‌واوى له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ته‌وه كه (قوباد تاڵه‌بانی)یه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، ڕوونه كه جێگری سه‌رۆكوه‌زیران هاوكات ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى نه‌وت و گازیشه كه پرسه گرینگه‌كانى ئابوورى له‌وێدا بریاریان له‌باره‌وه ده‌درێت؛ بۆیه به‌لاى ئێمه‌وه جێگاى پرسیاره كه كاك (سه‌عدى پیره) ئه‌م پرسیاره‌ى له پارتى هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به دۆخی ناوخۆیى یه‌كێتی و ئاگادارنه‌بوون له یه‌كتری بێت، ئه‌وا كێشه‌ى ئێمه نییه و كێشه‌ى نێو خۆیانه.''
هه‌رچی پێوه‌ندی به بواری ئه‌منییشه‌وه هه‌یه (دڵشاد شه‌هاب) ئاوا KDP.infoی دایه‌وه: "تا ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرى پێشمه‌رگه له یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان و كاك (شێخ جه‌عفه‌ر) بووه، ئێستایش وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌ك و فه‌رمانده‌یه‌ك له بریاره‌كاندا به‌شداره و سه‌رپه‌رشتیى جهبههیهكى به‌رفراوانى به‌رگرى له كوردستان ده‌كات، به‌رپرسى ئاسایشى هه‌رێمیش كاك (د. خه‌سره‌و) بووه، بۆیه ئه‌م قسانه‌ى كاك (سه‌عدى) له ئێستادا جێگاى سه‌رسورمانن، ئاخر دواى 10 ساڵ به‌یه‌كه‌وه كاركردن و به‌شداربوون له بریاره چاره‌نووسسازه‌كاندا كه هه‌میشه‌ش ته‌ئكیدى ئه‌وه‌مان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و دهستكهوتانهى له و بوارانه‌دا به ده‌ست هاتوون به ده‌ستكه‌وتى هه‌موو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌مان زانیوه، كه شه‌ریكى ئه‌ساسییش تێیدا یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان بووه و، هیچ جارێكیش ئینكارى وجوود و ده‌ورى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان‌مان نه‌كردووه، به‌ڵام پرسیاره‌كانى كاك (سه‌عدى) بۆ راگه‌یاندن، له‌وه‌ى كه‌وا پرسیاریان له پارتى هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ى خۆى باسى ده‌كات، به‌لاى ئێمه‌وه جێگاى سه‌رسورمانن!.
