میحوەری دیجلە؛ ئۆتۆمبێلێکی داعش تەقێندراوە
کاتژمێر ٤:٥٠ خولەکی ئەمڕۆ لە بۆردومانێکی ھاوبەشیاندا، ھێزەکانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، بۆ سەر گوندی وائیلی، نزیک سەربازگەی کەسکێ، میحوەری رۆژئاوای دیجلە، ئۆتۆمبێلێکی تیرۆریستانی داعشیان تەقاندەوە.
بەپێی زانیاری وردی ھەواڵگری و فەرماندە مەیدانییەکانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ئۆتۆمبێلێکی تیرۆریستانی داعش، کە ھەڵگری چەکی جۆری دۆشکا بووە، تەقێندراوەتەوە و تیرۆریستەکانی ناویشی کوژراون.
راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی
٦-٧-٢٠١٥
