نێچیرڤان بارزانی و لیستی ئاراستەی سێییەم داكۆكی لە سازان و لێكگەیشتنی لایەنە سیاسییەكان دەكەن
لە كۆبوونەوەكەدا پرسی نووسینەوەی دەستوور و یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و سازان لەسەر پرسە گرنگە نیشتمانییەكان و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار بە بەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی، تاوتوێ كران.
هەردوولا هاوڕا بوون كە تاكە چارەسەر بۆ كێشەكانی ئەمڕۆی كوردستان بە تایبەت دەستوور و یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سازان و گفتوگۆ و لێكگەیشتنە و ئەوش دووپات كرایەوە كە پێویستە هەموو لایەنەكان دوور لە دەمارگیری و هەڵچوون و بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی ئەمڕۆی كوردستان و بەرژوەندیی خەڵكی، دەست بە گفتوگۆ و سازان و ڕاگۆڕینەوە بكەن بۆئەوەی لە كاتێكی نزیكدا بگەنە چارەسەرێكی كۆتایی بۆ تەواوی ئەو پرسانەی ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان هەن.
