نێچیرڤان بارزانی: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تەنیا پرسی پارتی نییە

 نێچیرڤان بارزانی: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تەنیا پرسی پارتی نییە
شاندی پارتی و کۆمەڵی ئیسلامی لەدوای کۆبونەوەکەیان جەختیانکردەوە لەوەی کە کێشەکان دەبێ بە سازان و گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.

عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی گوتی:" ئێمە گوێمان لەوان گرت و گفتوگۆمان کرد لەسەر کۆی گشتی پرسەکان، دواتر راوێژی خۆمان لەسەر ئەو پرسانە دەکەین و بە دڵنیاییەوە کۆبووەنەوەی دیکەیشی بەدوادادێت".

عەلی باپیر، بە ئاماژەدان بەوەی دەبێ تەرکیزمان لەسەر چارەسەری گرفت و کێشەکانی ئەم وڵاتە بێت گوتی:" سازانیش تاکە رێگای چارەسەرە بۆ گرفتەکان و بۆ هێنانە دی ئامانجەکان، ئێمە ئومێد دەکەین ئەو هەنگاوەی پارتی لە نزیکترین دەرفەتدا بمانگەیێنێتە چارەسەر بۆ ئەو پرسانە".

نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی:" کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئێمە زۆر راشکاوانە بووە و قسەمان لەسەر پرسەکان کرد بە تایبەتی پرسی دەستوور و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان".

بارزانی گوتیشی: " ئێمە پێمانوایە دەبێ لەم قۆناخەی ئێستا کێشەکان بە سازان و گفتوگۆ چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە و لەوە زیاتر چارەسەرێک شک نابەین".










رووداو
Top