سهرۆكوهزیرانی كوردستان رایگهیاند كه" لەبارهی دانی مووچەی فەرمانبەرانیشهوه، ئاشكرایكرد پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی مانگی پێنج دابەش دەكرێت و دووپاتی كردەوە كە هەموو هەوڵی حكوومەتی هەرێم ئەوەیە بتوانێت مووچەی فەرمانبەران دوانەكەوێت و نەبێتە مانشێتی هەواڵەكان و پێشبینی كرد مانگی شەش و حەوت نەتوانن ئەو كارە بكەن، بەڵام دوای ئەوە هەوڵەكان بۆ دابەشكردنی مووچە بەبێ دواكەوتن چڕتر دەكەنە و هیوای خواست لەم كارەدا سەركەوتوو بن".لە دوایین دیداریدا لهشارى سلێمانى، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 5/7/2015 (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی باڵای مەكتەبی سیاسیی پارتی، سەردانی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستانی كرد و لەلایەن (عیرفان عەبدولعەزیز) ڕابەر و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامییەوە، پێشوازییان لێكرا.لە كۆبوونەوەیەكدا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ئەو كێشانەی لەسەر چەند بابەتێكی وەك دەستوور و یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان هاتوونهتهئاراوه، خرانە بەر باس و گفتوگۆ و هەردوولا هاوڕا بوون كە پێویستە كێشەكان بە ڕێگەی سازان و گفتوگۆ، چارە بكرێن.دوای كۆبوونەوەكەش له كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا بۆ هەریەك لە (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان و (عیرفان عەبدولعەزیز) ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان، (نێچیرڤان بارزانی) باسی لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە كرد و ئاماژەی بەوە دا بابەتی كۆبوونەوە هەر ئەوە بوو كە ئەمڕۆ لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و حزبی سۆشیالست دیموكراتی كوردستان باسكراوە و هەروەها بیروبۆچوونی پارتیی دیموكراتی كوردستان لەسەر پرسی دەستوور و یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا خرایە ڕوو.لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا (نێچیرڤان بارزانی) دووپاتی كردەوە هەموو لایەنەكان لەسەر ئەوە كۆكن ئەو كێشانەی كە هەن بە لەبەرچاوگرتنی بەرژوەندیی گەلی كوردستان و بارودۆخی ئەمڕۆ بە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بكرێن و كۆبوونەوەكانیش تا گەیشتن بە ئەنجامێكی باش، بەردەوام دەبن.لەبارەی ئەوەی كە پارتی لەگەڵ هەندێك لایەن نەرمە و لەگەڵ هەندێكیان نا، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕەتی كردەوە پارتی بەو شێوەیە ڕەفتار بكات، بەڵكو لەگەڵ هەموو لایەنەكان لە گفتوگۆ و دیالۆگ نەرمە و دژی هەر خۆسەپاندنێكە، چونكە هەرچەند هەندێك لایەن بەرپرسیاریهتیان زۆرترە، بەڵام لە بنەمادا هەموو لایەنەكان بە یەكەوە بەرپرسیارن.لەبارەی بیروبۆچوونی لایەنەكان لەسەر پرسەكان، (نێچیرڤان بارزانی) ئەوەی خستە ڕوو كە بیروبۆچوونەكان جیاوازن و ئەمەشی بە كارێكی ئاسایی ناساند و ئەوەشی بە گرنگ قەبووڵ كرد كە هەموو لایەنەكان ئامادەن بۆ چارەكردنی كێشەكان و لێكنزیككردنەوەی بیروبۆچوونەكان و هیوای خواست هەموو پرسەكانی دیكەش بە یەك دەنگ و یەكڕیزی، چارەسەر بكرێن.لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداشهوه، بەڕێزیان خواستی هەرێمی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ بەغدا بە ڕێگەی دیالۆگ دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا هەر چارەسەرێك كە ئێستا هەرێم یەكلایەنە بیكات، ئەو چارەسەرهیە كە بەغدا هەرێم ناچار بكات، بیكات. ئەوەشی ئاشكرا كرد ئەو نەوتهى ئێستا هەرێمی كوردستان ڕەوانەی دەرەوەی دەكات، مانگانه 850 ملیۆن دۆلار بۆ هەرێم دابین دەكات، بەڵام هەمان ڕێژە كە بە ڕێگەی بەغداوە دە نێردرێت، بەغدا تەنیا 400 ملیۆن دۆلار بۆ هەرێم دابین دەكات و جەختی لەوە كردەوە كە پرسەكە ئابوورییە و پەیوەندی بە بارودۆخی هەرێمی كوردستانەوە هەیە و پەیوەندی بەوە نییە كە هەرێم دژایەتیی بەغدا بكات، یان خۆی لە بەغدا دابڕێت، بە پێچەوانەوە هەرێم خوازیاری باشكردنی پەیوەندییەكانییەتی لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ، بەڵام لەڕووی ئابوورییەوە ناتوانن بەم شێوەیە لەگەڵ بەغدا بەردەوام بن.هەروەها نەیشاردەوە كە هەرچەند بەغدا لە ساڵی 2014ەوە بودجەی هەرێمی كوردستانی بڕیوە، بەڵام هەرێم ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بكات و بگاتە چارە و ئەنجامێك و لەگەڵ بەغدا قسەیان كردووە و گەر پێویست بكات سەردانی بەغداش دەكەن.ئەوەشی ڕەتكردەوە كە پارتی بەوە ڕازی بێت سەرۆك لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت بە مەرجێك دوو ساڵی دیكە بۆ ویلایەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان درێژ بكرێتەوە.لەبارهی دانی مووچەی فەرمانبەرانیشهوه، ئاشكرایكرد پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی مانگی پێنج دابەش دەكرێت و دووپاتی كردەوە كە هەموو هەوڵی حكوومەتی هەرێم ئەوەیە بتوانێت مووچەی فەرمانبەران دوانەكەوێت و نەبێتە مانشێتی هەواڵەكان و پێشبینی كرد مانگی شەش و حەوت نەتوانن ئەو كارە بكەن، بەڵام دوای ئەوە هەوڵەكان بۆ دابەشكردنی مووچە بەبێ دواكەوتن چڕتر دەكەنە و هیوای خواست لەم كارەدا سەركەوتوو بن.لای خۆیەوە مامۆستا (عیرفان عەبدولعەزیز) ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان ئاماژەی بە هەڵوێستی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد لە چارەكردنی كێشەكە بە ڕێگەی دەستوور و هیوای خواست ئەو گفتوگۆیانەی ئێستا لەنێوان لایەنەكاندا دەستی پێكردووە، ئەنجامێكی باشی هەبێت.