كوێت دووسه‌د ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكردووه
رۆژی 5/7/2015 بەمەبەستی ئاشنابوون بە كار‌و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە ماوەیەكی دوور‌و درێژە بۆ پەنابەران لە هەرێمی كوردستان ئەنجامی دەدات، لەمیانی سەردانێكیدا، د. عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌لكه‌نده‌ری قونسوڵی گشتی وڵاتی كوێت له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵڵا ئهلحساوی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی له كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێتی و یوسف فه‌هد ئهلعهراج به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رووداو و فریاكه‌وتنی له‌ناكاوی كۆمه‌ڵه‌كه سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یان كرد‌و لەلایەن عەزیز شێخ رەزا سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازییەكی گەرمیان لێكرا.
لە سه‌ره‌تادا عەزیز شێخ رەزا سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی تیشكی خستە سەر كار‌و چالاكییە بەردەوامەكانی دەزگا لە ناو كەمپ و دەرەوەی كەمپەكان بۆ ئاوارەو پەناهەندەكان ئەنجامی دەدات و بەشێوەی رێك‌وپێك و لەڕێگەی تیم و ئۆفیسەكانیەوە بەشێوەیەكی خێرا بەهانای لێقەوماو و پەنابەرو ئاوارەكانەوە دەچێت، هەروەها پوختەیەكی لەو كار‌و چالاكیانە خستەڕوو كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا بۆ پەنابەرو خەڵكانی هەژارو كەمدەرامەت بەنیازە ئەنجامی بدات. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ده‌زگای نیشاندا بۆ هه‌ر كارێكی هاوبه‌ش كه به‌هاوكاری هه‌ردوولا له ئاینده‌دا بۆ خزمه‌تكردنی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
لەو دیدارەدا قونسوڵی وڵاتی كوێت له هه‌رێمی كوردستان سوپاس و ستایشی كار‌و چالاكییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد كە بۆ پەنابەران بەبێ جیاوازیی ئایینی و نەتەوەیی ئەنجامیدەدات و بەردەوام خزمەتیان دەكرێت، هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاتری بۆ دەزگا خواست.
له‌لایه‌كی دیكه ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵڵا ئهلحساوی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی له كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێتی پوخته‌یه‌ك له كار‌و چالاكی ئاینده‌یان له عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی خسته‌ڕوو كه بڕی دووسه‌د ملیۆن دۆلاریان بۆ هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكردووه‌و له‌و میانه‌شدا له هه‌رێمی كوردستان به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جی ده‌كه‌ن، كه بریتییه له دابینكردنی پارسێلی خۆراكه بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و له‌ڕیگه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه به‌پێی پرۆتۆكۆلێك ده‌ست به دابه‌شكردنیان ده‌كرێت.
