له ماوه‌ی 6 مانگدا 160 رووداوی هاتووچۆ له رانیه روویداوه كه 267 هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی
ناوبراو راشیگه‌یاند، له شه‌ش مانگى رابردوو بهڕێوبهرایهتهكهیان سێ هه‌زار و پێنجسه‌د و نه‌وه‌د و هه‌شت مۆڵه‌تى گشتى و تایبه‌ت و مۆتۆرسكیلیان داوه‌ته شۆفێران و چوار هه‌زارو 181 سه‌رپێچى خێرا لێخورینیان له رێگه‌ى كامێراى چاودێریه‌وه تۆماركردووه و 260 شۆفێرى بێ مۆڵه‌تیشیان ره‌وانه‌ى دادگا كردووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ شه‌ش مانگى ساڵى رابردوو له‌و ده‌ڤه‌ره رووداوه‌كانى هاتووچۆ كه‌مى كردووه، به‌ڵام حاڵه‌تى مردن زیادى كردووه.
