لە عێراق 4 ملیۆن پێشێلكاری ئەنجام دراون.. ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئاستێكی خراپدایە
(محەممەد مەهدی بەیاتی) وەزیری مافی مرۆڤی عێراق، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، ڕەوشی مافی مرۆڤ لە عێراق لە ئاستێكی خراپدایە، بە شێوەیەك لە سەرەتای هاتنی داعش بۆ ناو خاكی عێراق و گرتنی چەند ناوچەیەك، تا ئێستا نزیكەی 4 ملیۆن پێشێلكاری بەرانبەر بە هاووڵاتیانی سڤیل ئەنجام دراون.
(بەیاتی) ئاماژەیشی دا، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی مافی مرۆڤ، لە مانگی حوزەیرانی 2014ـوە، 2 هەزار و 980 هاووڵاتیی عێراقی لە هەموو نەتەوەكان، بێسەروشوێن بوون.
وەزیری مافی مرۆڤی عێراق گوتیشی، وەزارەتی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، چاودێریی وردی ئەو پێشێلكاریانە دەكەن كە دەكرێنە سەر هاووڵاتیانی عێراقی.
