پێنج فراكسیۆنه‌كه‌ی كوردستان له به‌غدا یه‌كگوتاری و یه‌كڕیزییان دووپات كرده‌وه
.
(د. تارق گه‌ردى) جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و به‌شداربووى كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت :" سه‌رۆكى هه‌ر پێنج فراكسیۆنى كوردستانى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به‌یه‌كه‌وه بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى خوڵى نوێى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران جه‌ختمان له دارشتنى ستراتیژیه‌تى كاركردنمان له خولى یاسادانانى نوێ كرد كه چه‌ند بابه‌تێكى ستراتیژى گرینگی له خۆگرتووه له‌وانه: ((كاركردن له‌سه‌ر ناردنى بوودجه‌ى هێزى پێشمه‌رگه و جێ به‌جێ كردنى یاساى بوودجه‌ى ئه‌مساڵ و گرنگیدان به‌و پرۆژهیاسایانهى تائێستا نه‌كراون به یاسا و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌میان بۆ كراوه))؛ له‌وانه یاساى حیزبه‌كان و سنوور و ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى و ده‌سته‌ى په‌یوه‌ندى و یاساى دادگاى ناوه‌ندى.
گوتیشی كه،باسمان له گرنگیدان كردووه له‌سه‌ر ئه‌و په‌راوه سیاسییه‌ى كه كوتلهسیاسییهكانى نێو په‌ڕله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه به سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیان داوه كه گشت به‌نده‌كان ماوه‌ى بۆ دیارى كرابوو له‌ماوه‌ى سالێك كابینه‌ى عه‌بادى جێ به‌جێ ى بكات و زۆربه‌ى ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه ماونه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ن كه پێوه‌ندیان به هه‌رێمى كوردستان‌و پێشمه‌رگه و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم هه‌یه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ده‌یشڵێت،"باسمان له‌وه كرد كه هه‌فته‌ی دابێ یاساى پاسپۆرتى سه‌فه‌ر ده‌بێ ته‌واو بكرێت چونكه بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم یه‌كجار گرینگه كه هه‌ركه‌سێك پاسپۆرتى خۆى له‌ناوبردبێت یاخود ونی كردبێ بتوانێت له‌و شاره‌ی ڵیی ده‌ژی و نیشته‌جێیه نوێ ى بكاته‌وه.
( گه‌ردى ) ئاماژه‌یشی دا :" هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا باسمان له‌وه‌كرد كه ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌كوردستان روویدا كه‌مه‌به‌ست دانیشته‌كه‌ی 23ی حوزێرانی نێو په‌رله‌مانی كوردستان بوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ كار لهیكڕیزی و یه‌كگوتاری ئێره بكات و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌روونی په‌رله‌مانتاران هه‌بێ، بۆیه یه‌كڕیزی و یه‌كگوتاری دووپاتی لێ كرایه‌وه.
