خشته‌ی كاره‌بای مانگی تهمموز به‌م جۆره ده‌بێت
كاره‌بای تهمموز
ئه‌ندازیار ئومێد محه‌مه‌د سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی دابینكردنی كاره‌با، توانراوه دوو هه‌زار و 400 مێگاوات كاره‌با كۆ بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا بیده‌نه هاوڵاتیان.
وتیشی: "گرفتی ئێمه ئه‌وه‌یه 300 مێگاوات كاره‌با له وێستگه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر ده‌رچوون و كار ناكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌كانه به‌كار نه‌خرێنه‌وه، ئه‌وكات كاره‌بای هه‌رێم دووچاری كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "سه‌ره‌تای مانگی تهمموز به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌ستیپێكرد، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كاره‌با ده‌بێت و سه‌عاته‌كان پێدانی كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی دابینكردنی سووته‌مه‌نیه‌وه بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه، توانرا كاره‌بای نیشتمانی بۆ 23 كاتژمێر به‌رزبوویه‌وه، به‌ڵام ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه كاتی بوون و دۆخی كاره‌با بوویه‌وه به 17 كاتژمێر.
ئومێد محه‌مه‌د وتی: "له هه‌وڵداین بۆ كارپێكردنی دوو یه‌كه له وێستگه‌ی خورمه‌له له دهۆك، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو یه‌كه‌یه به‌كار بخه‌ین ده‌توانین له‌و 17 بۆ 18 سه‌عات كاره‌بایه‌ی به‌نیازین بۆ ئه‌م مانگه بیده‌ینه هاوڵاتیان".
