ههولێر بهغدای لهسهربهخۆفرۆشتنی نهوت ئاگادار كردووه
(نەجیبە نەجیب) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوە کرد کە ھەرێمی کوردستان لە ١٣ـی مانگی ڕابردووەوە نەوتی خۆی ڕادەستی بەغدا نەکردووە و، ئاگاداری کردووینەتەوە مادامەکینێ بەغدا دەستیدەستیمان پێ دەکات و، چۆڕەچۆڕە بوودجە دەنێرێت و، هەقمان دەخوات، چیتر نەوت ناداتە بەغدا و، سەربەخۆ نەوتی خۆیان دەفرۆشن."
(نەجیبە نەجیب) گوتیشی: "بەغدا تەنها پارەی نەوتی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات و، ئەوەی پارێزگای کەرکوک بەھی خۆی دەزانێت و، ھەژماری ناکات! بە حیسابی خۆیان هەر پارەی ئەو ٢٥٠هەزار بەرمیل نەوتەی نەوتەڵانەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی دەنێرن!"
