پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی لە مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان کۆ بوونەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی لە مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان کۆ بوونەوە.
کۆبوونەوەکە پێوەست بوو بە پرسی دەستوور و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڵام گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی کە بۆ ئەو و گوتەبێژی یەکێتی (عیماد ئەحمەد) ساز درابوو، ڕاشکاوانە گوتی، "هەڵوێستی بەڕێز (عیرفان عەلی عەبدولعەزیز) رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی و مەکتەبی سیاسییش وایە کە، سەرۆکی هەرێم هەر کەسێک بێ، بزووتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ ئەوەدا نییە دەستەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەم بکرێنەوە ".
گوتبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی(کەمال رەحیم) هەروەها گوتی، ئەوان دەخوازن لەگەڵ ئەو پرۆژەکارییەی پەرلەماندا نین، بەڵکە پێویستە لایەنەکان بە یەکەوە پرسەکان چارەسەر بکەن و سازان بێتە ئاراوە.
چەند ڕۆژێکە و پاش ڕووداوەکەی پەرلەمان لە ٢٣ـی حوزێراندا، یەکێتیی نیشتیمانی سەردانی هەریەک لە گۆڕان، حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی کردووە.
گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییش لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا لەگەڵ گوتەبێژی بزووتنەەی ئیسلامی رایگەیاند "هەموو لایەنەکان لەگەڵ سازانی سیاسی و نیشتمانین".
