داوای به‌خشینی مه‌دالیای رێزلێنان دەکرێت بە پێشمه‌رگه‌کانی کۆبانێ
شوان قه‌ڵادزه‌یی، سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی کوردستان راگه‌یاند: له به‌رنامه‌ی کاری دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ رۆژی سێشه‌ممه 30-6-2015 ته‌وه‌رێک دیاریکرابوو بۆ باسکردن له هێرشی داعش بۆ سه‌ر کۆبانێ، له چوارچێوه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌دا، فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی داوایەکی ئاراستەی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کردووە بۆ ئەوەی مه‌دالیای رێزلێنان ببه‌خشن به‌و پێشمه‌رگانه‌ی وه‌کو هێزی پشتیوانی چووبوونه کۆبانێ.
هاوکاریکردنی پێشمه‌رگه بۆ شه‌رڤانان بە بڕوای قەڵادزەیی: رۆژێکی مێژوویی بوو، وه‌کو یارمه‌تی بارزانییه‌کان بۆ مه‌هاباد له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه، بۆیه شایسته‌ی رێزلێنانن".
سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی گوتیشی: ده‌بێت په‌رله‌مانی کوردستان پشتگیرییه‌کانی بۆ کۆبانێ ته‌نیا به گوفتار نه‌بێت و بەکردار جێبه‌جێیان بکات، وه‌کو ره‌مزێک بۆ پشتگیری له ئاوه‌دانی کۆبانێ، نه‌خۆشخانه یان قوتابخانه‌یه‌کی مۆدێرن له کۆبانێ دروستبکات".
قادر وه‌تمان ره‌زگه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی فراکسیۆنی یه‌کێتی له په‌رله‌مانی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "وه‌کو لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و فراکسیۆنی یه‌کێتی، پشتگیری له پێشنیازه‌که‌ی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌که‌ین و پێمانوایه ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه شایسته‌ی رێزلێنانن".
هه‌رچه‌نده ئه‌و پێشمه‌رگانه له‌سه‌ر ئاستی حیزبی خه‌ڵاتکراون، به‌ڵام وەک قادر رەزگەیی دەڵێت:" پێویسته له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌کی فه‌رمییه‌وه خه‌ڵاتی قاره‌مانییه‌تییان پێ ببه‌خشرێت".
لەماوەی نزیکەی 7 مانگ 4 کاروانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان چوون بۆ کۆبانێ بۆ پشتگیریکردنی هێزەکانی یەپەگە لەشەڕی دژی داعش.
كاروانی یەكەمی هێزی پێشمەرگە لە 28 ی تشرینی یەكەمی 2014 لە هەولێرەوە بەرەو كۆبانێ بەڕێكەوت، ماوەی 35 رۆژ لەوێ بوون و گەڕانەوە، كاروانی دووەمیش لە 3 ی كانوونی یەكەمی 2014 بەڕێكەوت، كاروانی سێیەمیش 15-1-2015 بەڕێكەوت و کاروانی چوارەمی پێشمەرگە لە کۆتایی مانگی 4 و سەرەتای مانگی 5 لە دوو وەجبەدا بەتەواوی کۆبانێ-یان جێهێشت و گەڕانەوە باشووری کوردستان.
رووداو
