به‌پێی یاسایه‌كی نوێ، چیتر نه‌ورۆز ناکرێتە پشوو
سه‌لیم شۆشكی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تایبه‌ت بۆ خه‌ندانی ئاشكراكرد كه پڕۆژه‌یاسای پشووه ره‌سمییه‌كانی عیراق له لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نه‌وه ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی ئه‌وقاف كراوه و ئه‌وانیش هیچ ناڕه‌زاییه‌كیان له‌سه‌ر نییه.
وتیشی، له پڕۆژه‌یاساكه‌دا دوو جۆر پشوو دیاریكراوه، پشووه ره‌سمی و ناڕه‌سمییه‌كان، له پشووه ره‌سمییه‌كان وه‌ك جه‌ژنه‌كانی ره‌مه‌زان و قوربان و له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و دامه‌زراندنی سوپای عیراق و جه‌ژنی كرێكاران و چه‌ند جه‌ژنێكی دیكه.
سه‌باره‌ت به جۆری دووه‌می پشووه‌كان، شۆشكی رایگه‌یاند كه هه‌ندێك پشوو هه‌ن، سه‌رتاسه‌ری عیراق ناگرێته‌وه و ته‌نها تایبه‌ته به نه‌ته‌وه یان تایه‌فه‌یه‌ك، وه‌ك رۆژه‌كانی مانگی موحه‌ره‌م و جه‌ژنی مه‌سیحی و سابیئه و ئێزدی و نه‌ورۆز.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه جه‌ژنی نه‌ورۆز پشوویه‌كی ره‌سمی نییه بۆ هه‌موو عیراق و ته‌نها بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستان ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕن.
xendan
