کورسیی خوێندن بۆ منداڵانی شههید تهرخانكرا
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ھاتووە، دوای ئەوەی وەزیری پەروەردە (د. پشتیوان سادق) ڕایگەیاند وەک وەفایەک بۆ ئەو پیشمەرگە سەربەرزانەی کە گیانی خۆیان بەخشی بە خاکی کوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا, منداڵەکانیان دەرگایان بۆ واڵا دەکرێت و، بەبێ بەرامبەر لە قوتابخانەکانی کوردستان وەردەگیرێن.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، وەک وەزارەتی پەروەردە نووسراوی ڕێنماییمان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکان کراوە کە تێیدا چۆنیەتی وەرگرتن لە فۆرمەکەدا ڕوون کراوەتەوە و، دابەش کراوەتە سەر گشت قوتابخانە حکوومی و ئەھلییەکانی سنووری پەروەردەکاندا و ھەموو قوناغەکانی خوێندن و سیستمە ئینگلیزییەکەیش دەگرێتەوە.
دەیشڵێت نزیکەی (٣٠٠٠) سێھەزار کورسیی خوێندن بێ بەرامبەر دەبێت بۆ منداڵەکانی شەھیدەکانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش بۆ وەرگرتنی قوتابیان بۆ ساڵی خویندنی (٢٠١٥-٢٠١٦).
