پێویسته به رێگه‌ی یاسایی كێشه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێت
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی شیعه، به ئاماده‌بوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی ناو ئه‌و هاوپه‌یمانییه به‌ڕێوه‌چووه، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كیش كه سایتی (عین العراق نیوز) ئاماژه‌ی به ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی داوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه له‌سه‌ر رێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا.
پێكهاته‌كانی ناو هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه به‌پێویستیان زانیووه رێگه‌ی یاسایی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه بگیرێته‌به‌ر كه بوونه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه، دۆخی ئه‌منی و په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ده‌ره‌وه تاوتوێكراوه و ته‌ئكید له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه.
خه‌ندان
