وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ كۆنترۆڵكردنی‌ ئه‌نفلوه‌نزای‌ باڵنده‌ له‌ هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت

وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ كۆنترۆڵكردنی‌ ئه‌نفلوه‌نزای‌ باڵنده‌ له‌ هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ رابردوو نه‌خۆشی‌ ئه‌نفلوه‌نزای‌ باڵنده‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌كی‌ كوردستان بڵاوبۆوه‌، وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ رایدگه‌یه‌نێت ئه‌و نه‌خۆشییه‌ كۆنترۆڵ كراوه‌.

حاجی‌ ماجد ده‌باغ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ هه‌رێم راگه‌یاند: بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ وه‌زیری‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ هه‌رێم دوو په‌یام رابگه‌یه‌نێت كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ په‌له‌وه‌ر و باڵنده‌وه‌ هه‌یه‌".

وتشی‌: "په‌یامی‌ یه‌كه‌م راگه‌یاندنی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ نه‌خۆشی‌ ئه‌نفلوه‌نزای‌ باڵنده‌یه‌ كه‌ له‌ دوو مانگی‌ رابردوو له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ كوردستان بڵاوبووه‌وه‌".

راشیگه‌یاند: "په‌یامی‌ دووه‌م رێگاكردنه‌وه‌یه‌ بۆ هاورده‌كردنی‌ به‌روبومی‌ په‌له‌وه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای‌ كۆنترۆڵكردنی‌ نه‌خۆشی‌ ئه‌نفلوه‌نزای‌ باڵنده‌".






























خه‌ندان
Top