وه‌زاره‌تى كاره‌با: له وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی هاووڵاتیان ڕێگرمان هه‌یه
“سالار حیسامه‌دین” به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى، راگه‌یاند: خراپی دۆخی دارایی هاووڵاتیانى هه‌رێمی كوردستان ڕێگر بووه له ئه‌وه‌ی كه فشاریان له‌سه‌ر دروست بكه‌ین بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه قه‌رزارن، به‌ڵام به‌رنامه‌ى وردمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌یه”.
گوتیشی: “قه‌یرانى دارایی كه ساڵێك زیاتره ڕووى له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌هۆى نه‌ناردنى بودجه‌ى پێویست له‌لایه‌ن به‌غداوه واى كردووه هاووڵاتیان له‌كاتى خۆیدا مووچه وه‌رنه‌گرن ، به‌و هۆیه‌شى كاره‌با پێویستى دووه‌مه دواى ئاو نه‌مانتوانیوه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا بكه‌ین پاره‌ى به‌شداربووى كاره‌بایان نه‌داوه و سزایان بده‌ین و كاره‌باكانیان ببڕین”.
ناوبراو زیاتر گوتی: ” ناكرێت ئێمه له‌م دۆخه‌دا فشارى زیاتر بۆ سه‌ر هاووڵاتیان دروست بكه‌ین ، بۆیه به‌هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان ڕاگه‌یاندووه وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌رنامه‌یه‌كى وردی هه‌یه بۆ وه‌رگرتنى پاره‌ى به‌شداربووان له‌داهاتوودا”.
باسنيوز
