پێشبینی پله‌ی گه‌رمای شاره‌كان له ماوه‌ی شه‌پۆله‌كه‌دا
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی كه‌شوهه‌وا و بومه‌له‌رزه‌ی عیراق رایگه‌یاند كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه وڵات بكهوێتهژێر كاریگه‌ری چڕبوونه‌وه‌ی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی و به‌هۆیه‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له ئاستی ئاسایی خۆیان به‌رزببنه‌وه.
ده‌سته‌ی كه‌شوهه‌وا و بومه‌له‌رزه‌ی عیراق ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه شه‌پۆلی گه‌رماكه تا رۆژی سێشه‌ممه 7ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژی شه‌ممه‌ش ده‌گاته به‌رزترین ئاست.
ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه له هندستانه‌وه رووده‌كاته عیراق و له هه‌ندێك پارێزگادا پله‌ی گه‌رما ده‌گاته 51 پله‌ی سه‌دی
