ئایدن مەعروف: رازی نابین کورسی کۆتاکان کەم بکرێتەوە

ئایدن مەعروف: رازی نابین کورسی کۆتاکان کەم بکرێتەوە
سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "پێشنیارێک ھەیە بۆ ئەوەی کورسی کۆتاکان کەم بککرێتەوە، بەڵام ئێمە رازی نابین و رەتی دەکەینەوە."

سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان "ئایدن مەعروف" رایگەیاند: پێشنیارێک لەلایەن راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکراوە بۆ ئەوەی کورسی کۆتاکان کەم بکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەبۆتە پڕۆژە یاسا و تەنھا پێشنیارە و ھیچ پەرلەمانتارێکیش جارێ لەگەڵیدا نیە.

ئایدن مەعروف گوتی: ئەگەر ھەر داوایەکی لەوشێوەیە ھەبێت ئێمە رەتی دەکەینەوە، چونکە ھەرێمی کوردستان بەو پێکھاتە جیاوازە و پێکەوە ژیانە جوانە و ھەنگاو بەرەو دیموکراسیەت دەنێت، بۆیە داوایەکی لەوشێوەیە قبوڵ ناکەین.
Top