زاوایەکی عەلی باپیر بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەکرێت
تارق نووری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لەلێدوانێکدا رایگەیاند:" بەپێی حوکمی دادوەر و بەپێی یاسای تیرۆر ئەو کەسەی کە دەگوترێت زاوای عەلی باپیرە لەلایەن دژە تیرۆرەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت".
جەختیشیکردەوە کە "دهستگیركردنهكهی به فهرمانی دادوهر و بە نووسراوی رهسمی بووه".
بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد:" لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکەدا دەکرێت بەپێی ئەو تۆمەتانەی دراوەنەتە پاڵی، ئەگەر سەلمێندرا ئەوە بەپێی یاسا سزا دەدرێت و ئەگەریش بێتاوان دەرچوو، ئەوا ئازاد دەکرێت".
زاواکەی عەلی باپیر ناوی محهمهد كهیفی-یە .
رووداو
