فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکات, داوای لێبوردن بکات.

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکات, داوای لێبوردن بکات.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکات, داوای لێبوردن بکات.

ئەمرۆ دووشەممە(29/6/2015) پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی ئاسای خۆی ئەنجامدا کە تێدا گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بەخشینی جەستەی مرۆڤ دەکات

لە سەرەتای دانیشتنەکەدا ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکیسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان داوای لە یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمان کرد داوای لێبوردن بکات.

ئومید خۆشناو لەبەرامبەر بانگهێشتکردنی جێگری کونسوڵی ئێران و ژمارەیەک فەرمانبەر نوێنەری وڵاتان بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی پرۆژە یاسای هەمورای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆ ی پەرلەمان داوای لێبوردون بکات.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڤاڵە فەرید سەرۆکی لیژنەی یاسای لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند یوسف محەمەد پێشیلی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی کردوە.

رۆژی 23/6/2015پەرلەمانی کوردستان بە بێ فراکسیۆنی پارتی و مەسیحی و تورکمان و ئاراستەی سێیەم پرۆژە یاسای هەمواری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیان بە بەشداری جێگری کونسوڵی ئێران و چەند فەرمانبەرێکی دیکە نوێنەری وڵاتان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا ئەوەش تەنگەژەی زیاتری خستە نێو لاینە سیاسیەکانی باشووری کوردستان.
























باسنيوز
Top