پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان رادەسپێرێ

پارتی دیموکراتی کوردستان،  نێچیرڤان بارزانی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان رادەسپێرێ
پارتی دیموکراتی کوردستان لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی ئەو پارتە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان بۆ مەسەلەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رادەسپێرێ.

بە پێی زانیارییەکان و لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە بە سەرۆکایەتی سەرۆك بارزانی باسی دوایین رەوشی کوردستان و پەیوەندییەکانی لایەنەکان لەگەڵ پارتی کراوە.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەش باسکردن بووە لە کێشەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی ٢٣ی حوزەیرانی پەرلەمان کە پارتی بایکۆتی کرد.

لە کۆبوونەوەکەی پارتیدا بڕیاردراوە مەسەلەکان لە رێگەی گفتوگۆەوە چارەسەربکرێ و لیژنەیەکیش بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی و مەسرور بارزانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێکهێنراوە بۆ قسەکردن لەسەر پێشنیازی پارتی بۆ چارەسەر.



هەر بە پێی زانیارییەکانی رووداو پارتی رەنگە بە پەیوەندییەکانیدا بچێتەوە لەگەڵ گۆڕان و زیاتر لە یەکێتی نزیک بێتەوە.





















رووداو
Top