پێشمەرگە ھێرشێکی داعشانی تێکشاند
عەمید (عێزەدین سندی) بەرپرسی میحوەری شنگال، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "فرۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان کۆگایەکی گەورەی چەک وتەقەمەنی داعشیان لەگەرەکی نەسری شنگال بۆردوومان کرد کە برێکی زۆری چەک و تەقەمەنی تێدا بوو لەناو برا و، لەھەمان کاتدا گرووپێکی پێنج کەسیی قەنناسبەدەستی تیرۆریستانی داعش کە بە بەردەوام تەقەیان لە ھێزی پێشمەرگە دەکرد بۆردوومان کرد، لەئاکامدا ھەر پێنجیان کوژران.
(سندی) ڕوونیشی کردەوە، شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لە گەرەکی نەسر ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام بە تووندی رووبەڕوویان بوونەوه و دواتر فرۆکە جەنگییەکان بۆردوومانیان کردن و تێکشکێندران و زیانی زۆریان پێگەیندرا.
