هێزێكى هاوبه‌شى كورد وشیعه له دیاله پێكده‌هێنرێت
“زاهید دهلهوى” ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله له سه‌ر هاوپه‌یمانى كوردستانى ڕاگه‌یاند: رێككه‌وتنێكى ئه‌منى له نێوان هاوپه‌یمانى كوردستانى و هێزه ه ته‌ناهییه‌كان وشیعهكانى ناوچه‌كه كراوه به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى هێزێكى هاوبه‌ش له نێوان كورد و شیعه بۆ پاراستنى ڕێگاوبانى ناوچه‌كانى سنورى پارێزگاى دیاله”.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌و هێزه ئه‌ركى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى چه‌كدارانی داعشه له ناوچه‌كه و هاوكاریكردنى خێزانه ئاواره‌كانى ئه‌و شوێنانه‌یه كه له كاتى جه‌نگى دژ به داعش چۆڵكران به بێ ئه‌وه‌ى مۆركى نه‌ته‌وه‌یى یاخود تایفى له سه‌ربێت”.
باس‌نیوز
