پێشمه‌رگه‌ زیاتر له‌ 10 چه‌كداری‌ داعش ده‌كوژێت

پێشمه‌رگه‌ زیاتر له‌ 10 چه‌كداری‌ داعش ده‌كوژێت
شه‌وی‌ رابردوو تۆپخانه‌كانی‌ هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، به‌ هه‌ماهه‌نگی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، له‌ میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله‌ دوو گروپی تیرۆریستانیان له‌ ناو برد، كه‌ زیاتر له‌ 10 چه‌كداری‌ داعش ده‌بوون.

عه‌قید دڵشاد مه‌لوود، به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ فه‌مانده‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زێره‌ڤانی‌ راگه‌یاند: شه‌وی‌ رابردوو دوو گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ به‌رزاییه‌كانی بادۆش، به‌رامبه‌ر دوو ریانی كه‌سكێ، میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله‌، به‌ چه‌كی قورسی زه‌مینی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی بۆردومان كران".

وتیشی‌: "دواتر فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانیش سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك بۆردومانی هه‌ردوو گروپه‌ تیرۆریستییه‌كه‌یان كرد، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ته‌واوی تیرۆریستانی هه‌ردوو گروپه‌كه‌ كوژران".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: "به‌ پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری و فه‌رمانده‌ مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، هه‌ر یه‌ك له‌و گروپه‌ تیرۆریستانه‌ زیاتر له‌ پێنج چه‌كدار ده‌بوون، سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كان كوژران".
























خه‌ندان
Top