به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگای ده‌ستوور هه‌وڵی چوارلایه‌نه‌كه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه
(سیروان زه‌هاوى) شاره‌زای بوارى یاسا و ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ڕه‌شنووسى ده‌ستوور بۆ ڕاپرسى سه‌باره‌ت به دانیشتنه‌كه‌ی 23ـی حوزێره‌انی چوار لایه‌نه سیاسییه‌كه؛ یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى له دانیشتنەکەى 23ـى حوزه‌یراندا ڕووی دا له په‌رله‌مانى كوردستان، خوێندنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاسایه‌ك له ناوپه‌رله‌مان دوو ڕێكارى سیاسی به‌دوای خۆیدا دێنێ ؛ یه‌كه‌م ڕێكار ئه‌وه‌یه پرۆژه‌یاساكه ده‌خوێنرێته‌وه و ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى یاسایى ده‌كرێت له ڕووى واقعیه‌وه چ پێویستییه‌كى به میوانداریكردنى ئه‌و هه‌موو نوێنه‌ر و كۆنسووڵخانانه ده‌كرد یاساكه خۆى گرینگه مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه، به‌ڵام خۆ ده‌نگدان نییه له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه؛ ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌ش بووایه ده‌مانگوت باشه به‌مه‌ش له ڕووى واقعیه‌وه چه‌ندین نیشانه‌ى پرسیارى دروست كرد. دووه‌مین خاڵى سیاسییش ئه‌وه‌یه گشت حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و پۆسته‌كان ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتووەته ئه‌وه‌ى پۆستى به‌ڕێوەبه‌رى ناحیه و قه‌زاكانیش به سازان فه‌رزیان كردووەته سه‌ر پارتى و پارتیییش پێی ڕ‌ازى بووه، بۆیه ئه‌مه ئه‌وان بوون داواى سازانیان ده‌كرد؛ باشه خێره گه‌وره‌ترین پرۆژه‌یاسا له‌و وڵاته ده‌تانه‌وێت هه‌موارى بكه‌نه‌وه به زۆرینه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مانتارى ئاماده‌بوو به‌بێ پارتی كه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى نێو په‌رله‌مانه!"
(سیروان زه‌هاوی) دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی له رووی یاساییشیه‌وه به دووخاڵ شی كرده‌وه: "یه‌كه‌میان له پاش 17ـى شوبات كه خۆپیشاندان كرا و ئۆپۆزسیۆنیش له دواى ئه‌وه بوو بڕیارێك له په‌رله‌مان ده‌رچوو له 17 خاڵ پێك هاتبوو یه‌كێك له خاڵه‌كانى باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و پرسانه‌ى ڕه‌هه‌ندى نشتیمانییان هه‌یه، نابێت له په‌رله‌مان به زۆرینه و كه‌مینه باسى لێوه بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت سازانى له‌سه‌ر بكرێت؛ ئه‌مه ئه‌ده‌بیاتى ئۆپۆزسیۆن بوو، یاسای ڕه‌هــه‌ندى نـیشتمانى بۆیـه لێره‌دا ئـه‌وان پێچه‌وانه‌ى بڕیارى په‌رله‌مان كار ده‌كه‌ن كه له‌ژێر گوشارى ئه‌وان په‌رله‌مان ئه‌و بڕیاره‌ى دا."
(زه‌هاوى) له‌باره‌ى خاڵى دووه‌م له ڕووى یاساییه‌وه گوتیشى: "خاڵى دووه‌مى یاسایش ئه‌وه‌یه كه بڕیارى دادگاى ده‌ستوورى عێراق باڵاترین دادگایه له عێراق كه باس له‌وه ده‌كات په‌رله‌مان وایه جێگاى یاسادانانه، به‌ڵام ده‌ڵێ ناكرێت یاسایه‌ك دابنێت كه سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ڵاته‌كانى تر بێت كه به‌رزترین ده‌سته‌ڵاتى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سته‌ڵاته به‌بێ ئه‌وه‌ى پرس به ده‌سته‌ڵات خۆى بكرێت؛ دیاره مه‌به‌ستى ده‌سته‌ڵاتى دادوه‌رى و جێبه‌جێكردنه به‌پیى ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاى ده‌ستوورى فیدراڵى عێراق ناكرێت ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان یاسایه‌ك دابنێت بۆ ده‌سه‌ڵاتى بەڕێوبردن یان جێبه‌جێكردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه سه‌رووى ده‌سته‌ڵاتى جێبه‌جێكردن ده‌سته‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمه؛ به‌بێ ئه‌وه‌ى پرس به سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم خۆى بكرێت ئه‌و كاره ده‌كه‌ن وه‌ك جۆن به‌رگێگ بدوورى بۆى بڵێى فه‌رموو له‌به‌رى كه به‌بێ ئه‌وه‌ى قیاس و ڕاى وه‌ربگرى؛ لێره پرسیار دروست ده‌بێت و ده‌ڵێن ئێمه چ په‌یوه‌ندییەکمان به‌و دادگایه هه‌یه نه‌خێر له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه ده‌ستوور و دادگاى ده‌ستوورمان نییه و بۆ داگاى ده‌ستوورى عێراقى به‌سه‌ر ئێمه‌ش ده‌ڕوات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم باس له‌وه نه‌كراوه ڕه‌وانه‌ى دادگاى ته‌میز بكرێت یاخود په‌ناى بۆ ببرێت، بۆیه له‌و حاڵه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاى ده‌ستوورى عێراقى فیدراڵ داویه‌تى ئێمه‌ش ده‌توانین به‌هه‌مان شێوه وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك به‌كارى بهێنین له‌سه‌ر په‌رله‌مانى كوردستانیش جێبه‌جێ بكرێت و هه‌مان بڕیار ڕێگره له به‌رده‌م ده‌ركردنى ئه‌و یاسایه له په‌رله‌مانى كوردستان و، به‌م بڕیاره یاساكه پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه و جێبه‌جێ ناكرێت، چونكه له بڕیاره كه هاتووه ده‌ڵێت "په‌رله‌مان بۆى هه‌یه هه‌موو یاسایه‌ك ده‌رچوێنێت، به‌ڵام ناتوانێ یاسایه‌ك ده‌ركات بۆ ده‌سته‌ڵاتى دادوه‌رى و جێبه‌جێكردن به‌بێ پرسى خۆیان" بۆ ئه‌و پرسه‌یش كه رای سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم وه‌رنه‌گیراوه كه‌وایه هه‌وڵه‌كه‌یان پووچه‌ڵه.''
