میحوەری باشیک.. هێرشێکی داعش تێکشکێندرا

 میحوەری باشیک.. هێرشێکی داعش تێکشکێندرا
هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێرشێکی چەکدارانی داعشی لە میحوەری باشیک-ی باکووری رۆژهەڵاتی شاری موسڵ تێکشکاند، لە ئەنجامدا 19 چەکداری داعش کوژران و چەند چەکدارێکی دیکەش برینداربوون.

رۆژی یەكشەممە 28 ی حوزەیرانی 2015، سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگە رايگەیاند" چەکدارانی داعش لە گوندی بیحەلان لە میحوەری باشیک-ی باکووری رۆژهەڵاتی شاری موسڵ هێرشیان کردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام هێرشەکە تێکشکێندرا".

ئەو سەرچاوەیەی پێشمەرگە کە نەیویست ناوی بهێندرێت ئاماژەی بەوەش دا، لە ئەنجامی تێکشکاندنی هێرشەکەی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە، 19 چەکداری داعش کوژراون و چەند چەکدارێکی دیکەش برینداربوون.

باشیک دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی موسڵ کە 12 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای نەینەوا دوورە، دانیشتووانی لە مسوڵمان و ئێزدی و مەسیحی و شەبەک پێکهاتووە.







رووداو
Top