بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، سوید داوای هاوکاریی کورد دەکات
لە کۆبوونەوەیەکی شۆڕش قادر ڕەحیم، نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە سوید و ئەندش ییگێمان، وەزیری ناوخۆی سوید، تاوتوێی رەوشی کوردستان، عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرا.
وەزیری ناوخۆی سوید باسی لەوەکردووە، کە وڵاتەکەی هەوڵدەدات یاسایەک دژی ئەو کەسانە دابڕێژێ، کە سەر بە داعشن یاخود هەوڵی چوونە نێو داعش دەدەن، یان هانی کەسانی دیکە دەدەن بچنە نێو رێکخراوەکە، بۆ ئەوەی وەک تاوانبار و تیرۆریست بناسرێن، بۆ ئەم مەبەستەش، دەیانەوێ بیروڕای حکوومەت و نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتەکە، وەربگرن.
شۆڕش قادر ڕەحیم پێشنیازی بۆ وەزیری ناوخۆی سوید کردووە، کە هەماهەنگی و پڕۆژەی هاوبەش لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی سوید و هەرێمی کوردستان بکرێت، بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی رێکخراوە تووندڕەوەکان.
باسنیوز
