لە قەزای خورماتوو سێ پۆلیس و هاووڵاتییەک کوژران

لە قەزای خورماتوو سێ پۆلیس و هاووڵاتییەک کوژران
ئەمڕۆ یەك شەم لە قەزاى خورماتوو لە دوو ڕووداوی جیادا سێ پۆلیس و هاووڵاتییەک کوژراون ئەفسەرێکیش بە پلەى نەقیب بریندار بوو.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشى خورماتوو ڕاگەیاند: بەرەبەیانى ئەمڕۆ لەلایەن کەسێکى نەناسراوە تەقە لە ئۆتۆمبیلێکى پۆلیسى کۆمپانیاى نەوتى عەجیل کرا، لە ئەنجامدا سێ پۆلیس کوژرا و ئەفسەرێکیش بە پلەى نەقیب بریندار بوو.

ئەو سەرچاوەیە وتیشى: هەر ئەم بەیانییە لەلایەن هاووڵاتیەکەوە تەرمى هاوڵاتیەکى تر هێنراوەتە بنکەى پۆلیسى خورماتوو، هاوڵاتیەکە دانى بەوەدا ناوە کە ئەو بە هەڵە کوشتویەتى و خۆى تەسلیمى پۆلیس کردووە".

ماوەیەکە ڕووداوەکانى کوشتن و فڕاندن و تەقینەوە و نارنجۆک هەڵدانە ماڵانەوە لە خورماتوو زیادى کردووە، ئەگەرچى پۆلیس تائیستا دەستنیشانى ناکەن کێ لەپشتى ڕووداوەکانەوەیە، بەڵام لەبەرئەوەى زۆربەى ئەو کەسانەى دەکرێنە ئامانج عەرەبى سوننە و تورکمانن، بۆیە هاووڵاتییانى ناوچەکە گومانیان لە حەشدى شەعبى هەیە.





































ن ر ت
Top