سبه‌ینێ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
له هه‌واڵێكدا كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، د. یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (18)ی ئاسایی خولی به‌هاره.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت:"به‌پێی حوكمی بڕگه یه‌كی مادده پێنج و بڕگه دوو له مادده‌ی (17) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ژماره یه‌كی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره (18)ی ئاسایی خولی به‌هاره، ســـاڵی دووه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق".
ده‌شڵێت: "به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه یه‌كی مادده 20 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ژماره یه‌كی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (رێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ)ده‌كات، ئه‌ویش به‌پێی مادده‌كانی (72، 74، 75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره یه‌كی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو".
خه‌ندان
