له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌نجێك كوژرا
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگای مێرگه‌پان نزیك قوڵ قوڵه ته‌رمێك دۆزرایه‌وه كه ئاسه‌واری فیشه‌كی پێوه بووه".
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه دواتر كاری یاسایی بۆ ته‌رمه‌كه كراوه له هه‌مان كاتدا دوو كه‌س له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شاره‌وه ده‌ستگیر كراون و دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "گه‌نجه كوژراوه‌كه ناوی (ت.ت.م) له‌دایكبووی 1990 و دانیشتووی سلێمانییه، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ش (ڕ.ك.ع) موالید 1992 و (ه.ع.غ) موالید 1992ن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت: "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان و زانیاری بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار كه ده‌ستبه‌جێ له شوێنی رووداوه‌كه بوون ئه‌و سێ گه‌نجه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بووه".
خه‌ندان
