میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله زیاتر لە 13 چه‌كداری داعش كوژران
عه‌قید دڵشاد مه‌لوود، به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌مانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به چه‌كی قورسی زه‌مینی، به هه‌ماهه‌نگی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، دوو مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعشیان له گوندی ته‌شتێ به‌رانبه‌ر دوو ریانی كه‌سكێ میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله، به خه‌ستی بۆمباران كرد و موڵگه‌كان خاپور كران".
وتیشی: "به پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، له ئه‌نجامی بۆمبارانكردنه‌كه‌دا، ئۆتۆمبێلێكی جۆری مه‌رزییه تێكشكێندراوه و زیاتر له 13 چه‌كداری داعش‌یش كوژراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "داعش له ئێستا لاواز بووه و فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانیش هه‌ر كاتێك جموجوڵی داعش هه‌بێت بۆردوومانیان ده‌كات".
خه‌ندان
