لە حەردان پێشمەرگە هێرشێكی داعشی تێك شكاند

 لە حەردان پێشمەرگە هێرشێكی داعشی تێك شكاند
تیرۆریستانی داعش لە میحوەری حەردان هێرشیان کردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام ئەوەندەی نەبرد پێشمەرگەی تێكی شكاندنەوە.

لیوا "هاشم سیته‌یى" فه‌رمانده‌ى لیواى 8ـى وەزارەتی پێشمەرگە لە میحوەری حەردان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە (27/6/2015)، تیرۆریستانی داعش لە سێڕیانی میحوەری حەردانەوە هێرشیان هێنایە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و، پاش سەعاتێک شکان و بە سەرشۆڕی ڕایان‌کردەوە."

لیوای هاشم سیتەیی وای دا دەم قسەکانیەوە: “پێشمەرگە وەها ئەم هێرشەی تیرۆریستانی داعشیان تێک شکاند، کوشتە و برینداری زۆریان لێ کەوت؛ جارێ چەندوچۆنی کوشتە و بریندارەکانی داعش دیار نییە."
Top