فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان له‌ حه‌ویجه‌، گورزی‌ كاریگه‌رییان له‌ داعش وه‌شاند

فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان له‌ حه‌ویجه‌، گورزی‌ كاریگه‌رییان له‌ داعش وه‌شاند
سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، مۆڵگه‌یه‌كی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشییان له‌ گوندێكی‌ نزیك قه‌زای‌ حه‌یجه‌، بۆردومان كرد.

وه‌ستا ره‌سوڵ به‌رپرسی‌ میحوه‌ری‌ كه‌ركوكی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ راگه‌یاند: فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ مۆڵگه‌كانی‌ داعشییان له‌ گوندی‌ رسولیه‌ی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ بۆردومان كرد و به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، له‌و بۆردومانه‌دا زیاتر له‌ 45 تیرۆریستی‌ داعش كوژراون و ده‌یانی‌ تریش بریندارن".

به‌ وته‌ی‌ به‌رپرسی‌ میحوه‌ری‌ كه‌ركوكی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌: "ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی‌ ده‌ركه‌وتووی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش، له‌نێوان كوژراوه‌كاندان".

قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ له‌ڕووی‌ ئیدارییه‌وه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ كه‌ركوكه‌ و له‌دوای‌ داگیركردنی‌ شاری‌ موسڵ، سه‌نته‌ری‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا له‌ ساڵی‌ رابردوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش، شاری‌ حه‌ویجه‌ و رووبه‌رێكی‌ زۆری‌ پارێزگاكانی‌ سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ و ئه‌نبار، له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌، كۆنترۆڵكران.















خه‌ندان
Top