سهفین دزهیى: كۆبانێ خهمى ههموومانه بهرهیهكى گهورهى جهنگمان لهدژى داعش كردوهتهوه
“سهفین دزهیى”، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لهکۆنگرەیهكى ڕۆژنامه نووسى لەگەڵ “موراد ئۆزچەلیك”، یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی جەهەپە، رایگەیاند، کە ئەوان خوازیار بوون سەردانی دۆستێکی دێرینیان بکەن کە ئێستا بووەتە پەرلەمانتار و هاوکات باسیان لە دۆخی عێراقیش کردووە.
لهبارهى پێكهێنانى حكوومهتى تازهى توركیا سهفین دزهیى دهڵێت: “ئەوە پرسێکی نێوخۆیی تورکیایە و هیوای خواست کە بەم نزیکانە حکوومەتێک پێک بێت کە خزمەت بە سیاسەتی دەرەوە و نێوخۆی ئەو وڵاتە بکات”.
لهبارهى بابهتى سهردانهكهى و پهیوهندى بهڕووداوهكانى كۆبانێ وه دزهیى گوتى: ” سەردانەکەی هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکانی کۆبانێوە نییە و هێرشەکانی داعش بەردەوامییان هەیە. ئەمە هەڕەشەیێکە بۆ سەر هەمووان، کۆبانێ، تەلئەبیەز، دواتر دیسان کۆبانێ. ئێمە خۆمان نزیکەی ساڵێکە بەرەیەکمان لەشەڕ لەگەڵ داعشدا هەیە. بۆیە دەبێت هەموو لایەک خۆی بکاتە خاوەنی ئەم شەڕە. هەتا ئەمڕۆ لەگەڵ تورکیا هاریکارییەکمان هەبوو. ئەمهریکا و ئەورووپا و هاوپەیمانانیش خۆیان کردووەتە خاوهنی پرسەکە”.
ههرلهو كۆنگره ڕۆژنامه نووسیهدا سهفین دزهیى ڕایگهیاند: تائێستا پرسى ناردنى پێشمهرگه بۆ كۆبانێ له ئارادانییه.
ئهوهشى خستهڕوو ئهم شهو دهگهڕێنهوه بۆ كوردستان و تەنیا لەگەڵ راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا (فەرەیدوون سینیرلیئۆغڵو) کۆبوونەوەیەکی ئەنجام داوە و لە کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە دۆخی عێراق و هەولێر و ئانكارا کردووە و، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا پرسێکی تری کۆبوونەوەکەیان بووە، بەتایبەت کە ئێستا دۆخی عێراق روون نییە و داعش هەر رۆژە و هێرش دەکاتە سەر ناوچەیەک.
لەبارەی ئەوەی کە ئایا پەیەدە خوازیاری چییە لەبارەی دۆسیەی کوردەوە بەتایبەت لە هەندێک ناوچە باس لە پاکتاوی رەگەزی بەرامبەر عەرەب و تورکمان دەکرێت، (دزەیی) وهها وەڵامی دایەوە: “دەنگۆی وا هەیە، بەڵام پەیەدە رەتی دەکاتەوە. تەواوی تورکمان و عەرەب و کورد و مەسیحییە رەسەنەکانی ئەو ناوچانە مافی ئەوەیان هەیە لەوێ بژین، هەر کەسێک لەوێ دەستەڵاتی بە دەست بێت، دەبێت ماڵ و موڵک و سامانی ئەوانە بپارێزێت و لەوبارەیەوە پەیەدە ئەرکێکی گەورەی دەکەوێتە سەرشان. ئێستا ئەو شوێنانەی کە پەیەدە کۆنترۆڵی کردوون بەشێکن لە خاکی سووریا. ئێمە وەک کوردەکانی عێراق، بەرپرسیاری هەرێمی کوردستانی عێراقین، بەڵام هەمیشە خۆمان بە خاوەن و پارێزەری مافی کوردەکانی سووریا زانیوە و پشتگیریشیان دەکەین، ئیتر چۆن و بە چ ئالیەتێک داهاتووی خۆیان دابین دەکەن، ئەوە پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە”.
لهبارهى هاوكاریهكانى توركیا بۆ مهشقى پێشمهرگه “دزەیی” گوتی: “هەتا ئێستا وڵاتانی ئەورووپا، کەنەدا، ئەمهریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هەر وڵاتەی هاتووە راهێنانی لەسەر چەکەکانی خۆی بە پێشمەرگە کردووە، تورکیایش بە ژمارەیەکی جیاواز، دوو ناوەندی مەشقی هەیە. یەکێکیان لە سۆران و ئەویتر لە سلێمانی کە ناوەندێکی مەشقی سەرکەوتوون”.
باس
