سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان :هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و هێرشێكى ناڕه‌وا به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌رخۆمانى ده‌زانین
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان له باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو دێته ده‌نگ و پێوایه تۆمه‌تباركردنى پارتى غه‌درێكه هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى كه ده‌یانووت كه پارتى رۆژى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سێشه‌ممه رێگرى له په‌رله‌مانتاران ده‌كات، دواتریش ده‌ركه‌وت كه پارتى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى زۆر به عه‌سابێكى سارده‌وه سه‌یر ده‌كات و ته‌نیا وه‌كو پڕۆسه‌یه‌كى دیموكراسى له شته‌كان ده‌ڕوانێت و قسه‌ى خۆى ده‌كا،
ئومێد خۆشناو گووتیشى : هه‌رێمى كوردستان له پڕۆسه‌یه‌كى دیموكراسیدایه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارتى و فراكسیۆنى پارتى به‌ده‌ر له‌و پڕۆسه‌یه مامه‌ڵه‌یه‌كى دیكه‌ى له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كان نییه، زۆر به توندیش ئیداره‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كه‌ن كه سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو ده‌ڵێت لێم كراوه”.
ئومێد خۆشناو جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه له‌كاتى ئاڵۆزیه‌ك یان گرژییه‌ك هه‌بێ له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان بێگومان هه‌رێمى كوردستان كه له دۆخى شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ تیرۆر و دوژمن ئه‌وه خه‌ڵكانێك هه‌ن كار له‌سه‌ر زیاتركردنى ئاڵۆزیه‌كان ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه زۆر گرنگه هه‌موولایه‌ك به دیقه‌ت و عه‌سابێكى سارد‌و رۆحێكى وه‌رزشیانه له بابه‌ته‌كان بڕوانن، ئه‌وه ئه‌خلاقى پارتى و فراكسیۆنه‌كه‌ى نییه هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵكى و به تایبه‌تیش په‌رله‌مانتاران بكات، هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌وان بكرێت ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئێمه‌ش و به توندى ئیدانه‌ى ده‌كه‌ین، گووتیشى “من خۆم به ده‌یان جار هه‌ڕه‌شه‌م لێكراوه‌و جنێوم پێدراوه به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان له‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌دایه به نۆڕماڵم بینیوه‌و هێنده نه‌مكردوه‌ته بابه‌تێكى میدیایی .
باس‌نیوز
