كه‌مال كه‌ركووكى: داعش له ئاست پێشمه‌رگەدا ئه‌ژنۆیان شكاوه و، هیچیان پێ ناكرێت
(د. كه‌مال كه‌ركووكى) فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه له ڕۆژئاوای کەرکووک و دوبز، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له هەرهەموو میحوه‌ره‌كاندا ئامادەنە و، هیچ گوێیان لە پڕوپاگه‌نده‌ى داعش نییە و، کاریان تێ ناکات؛ داعش ماوه‌یه‌كى زۆره هه‌وڵ ده‌ده‌ن بکەونەوە جووڵه و، زیان له پێشمه‌رگه بده‌ن، به‌ڵام پێشمه‌رگه لێیان خافڵ نەبووە و، کەلێنی نەداوەتە ده‌ست تیرۆریستان؛ داعش له ئاست پێشمه‌رگەدا ئه‌ژنۆیان شكاوه و، هیچیان پێ ناكرێت، به تایبه‌تى دواى ئه‌و گورزە گورچكبڕانه‌ى پێشمه‌رگه لێیانی داوە و، ورەیان پێیان نەهێشتووە."
گوتیشى: "لەوەتی كارگه بۆمبدروستكردنە هەرە گەورەکەی داعش له حه‌ویجه ته‌قێنراوه‌ته‌وه، له میحوه‌ره‌كانى كه‌ركووكدا بڕستیان لێ بڕاوە".
