دكتۆر مه‌حموود عوسمان: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م كه سه‌رۆكى هه‌رێم له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت
(دكتۆر مه‌حموود عوسمان) هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، سیسته‌م لاى ئێمه نه په‌رله‌مانییه و نه سه‌رۆكایه‌تییش، به‌ڵكو سیسته‌مێكى حزبیى ڕاسته‌قینه‌یه؛ چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، بریاره گرینگه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ده‌درێن.
سیاسه‌تمه‌داری كورد و په‌رله‌مانتاری پێشووی په‌رله‌مانی عێراق(دكتۆر مه‌حموود عوسمان) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، له وه‌ڵامی پرسیارگه‌لێكدا كه ئایا سیسته‌مى په‌رله‌مانى یان سه‌رۆكایه‌تى باشتره بۆ هه‌رێمى كوردستان؟ ڕایگه‌یاندووه، ''بێگومان سیسته‌مى په‌رله‌مانی و به‌تایبه‌تى كه كۆمه‌ڵگاكه‌مان فره‌حزبییه و له عێراقیش سیسته‌م په‌رله‌مانییه و له‌لایه‌ن كۆمیته‌ى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور كه په‌رله‌مانى هه‌رێم پێكیهێناوه، ئه‌مه بریاریشى لێ دراوه.''
(مه‌حموود عوسمان) زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌ڵوه‌سته ده‌كا و ده‌ڵێ، ''له ڕاستیدا سیسته‌م لاى ئێمه نه په‌رله‌مانییه و نه سه‌رۆكایه‌تییش، به‌ڵكو سیسته‌مێكى حزبیى ڕاسته‌قینه‌یه چونكه بریاره گرینگه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ده‌درێن.''
ئه‌و ده‌ڵێ، ''گرینگ ئێستا ئه‌وه‌یه چۆن چاكسازى ئه‌م سیسته‌مه بكرێت و، كارى حزبى له كارى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت جیا بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ساڵه‌هایه هه‌موو لایه‌نه‌كان باسى ئه‌كه‌ن به‌ڵام كاریان بۆی نه‌كردووه.''
له‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌ڕه‌یشه كه، ''بۆئه‌وه‌ى سیسته‌م په‌رله‌مانى ڕاسته‌قینه بێت پێویسته سه‌ركردایه‌تیى حزبه‌كان و بریاربه‌ده‌سته‌كان له‌ناو په‌رله‌مان بن نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى وه‌كو ده‌وڵه‌تانى دیمو‌كراتى دونیا بۆئه‌وه‌ى گرینگى بدرێت به‌م په‌رله‌مانه و ببێته (مرجع) و جێگاى بریاردان و ده‌سته‌ڵاتى باڵا، تا ئه‌مه‌ش جێبه‌جێ ده‌بێت من پێم باشه سازانى حزبه‌كان له‌سه‌ر یاسا گرینگه‌كان بكرێت به یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمیشه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشم كه سه‌رۆكى هه‌رێم له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت.''
