بە فەرمی ئاڵای کوردستان خرایە پاڵ ئاڵای وڵاتانی جیهان
(فەلاح حەسەن) جێگری سەرۆكی لاوانی جیهان لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، لە هەنگاوێكی تازە و مێژووییدا لە ڕێگەی كۆمەنیتی لاوانی سیاسیی ئەوروپا توانرا بە فەرمی ئاڵای كوردستان بخرێتە پاڵ ئاڵای وڵاتانی ئەوروپا، بڕیاریش درا ئاڵای كوردستان بە فەرمی لە كۆبوونەوەكاندا دابنرێت.
(فەلاح حەسەن) گوتیشی: ئەم هەنگاوە بە دەستكەوتێکی دیکە بۆ كورد هەژمار دەکرێ لە مێژوو و خەباتی سیاسی خۆیدا، كە ئێمە نەتەوەیەكین هەر لە سەردەمی سایكسپیكۆوە تا ئەمڕۆكە ماف و بوونمان پێشێل كراوە، نەتوانراوە بە شێوەیەكی ئازادانە مومارەسەی هەموو دیاردە دیموكراتیکەكان بكەین وەك گەلانی دنیا، ئەمڕۆكە ئەم هەلە هاتۆتە پێش كە كورد دەتوانێ بە ئازادانە لە ڕیز دنیا سەربەرزانە خۆی نیشان بدات.
